Miran Kamala

Film, Teaterarbetare och skådespelare

                                                                                                        لە بارەی منەوە



میران کامەلا، لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری سلێمانی هاتوومەتە دنیاوە و هەر لەتەمەنی هەرزەکاریمەوە خولیای شانۆ و کاری هونەریم و هەوڵم داوە بەهەموو توانایەک خزمەتی هونەری کوردی بکەم چ لە تاراوگە و چ لە کوردستان

 

لە ساڵی ١٩٨٩ وە لەوڵاتی سوید نیشتەجێم، هەر لەسەرەتای هاتنم بو وڵاتی سوید پەیوەندیم لەگەڵ شانۆی سویدیدا پەیداکردووە و کارم لەگەڵیاندا کردووە


.بەشی شانۆم لە خوێندنگای باڵای گەلی  و دەرهێنانی تەلەفیزیونم لە پەیمانگای باڵا لە وڵاتی سوید خوێندووە

 

تاکو ئێستا لە چەند فلیم و درامای تەلەفیزیۆنی سویدیدا بەرامبەر کامێرا ولە شانۆی سویدیدا لەسەرتەختی شانۆ ڕۆڵی دیار و سەرەکیم هەبووە، هەروەها لەپشتی کامێراو پشتی شانۆش کارمکردووە، لەچەند کارێکی کوردیشدا ڕۆڵی سەرەکیم هەبووە لەسەر شانۆ 


لەنێوان ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٤ ئەندامی کارگێڕ و بەرپرسی هونەری و سەرۆکی کۆمیتەی لاوانی کۆمەڵەی کلتوری کوردی لەشاری ێۆتۆبۆری بووم و بەرپرس و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی کۆچ بووم هەروەها بەرپرس و مامۆستای مەشقی تیپی هەڵپەڕکێی کوردی بووم لەو ساڵانەدا، لەچەندەها چالاکی هونەریدا کاری سەرەکیم کردووە 


ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی هۆبە لەساڵی ٢٠٠١ لەچەندەها چالاکی شانۆییدا کاری سەرەکیم کردووە وەک بانگهیشتکردنی تیپە شانۆییەکان لەوڵاتانی تری ئەوروپا بۆ شاری یۆتۆبۆری


هەروەها خۆبەخشانە ساڵی ٢٠١١ ئەرکی داوەتکردنی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بۆ شاری ێۆتۆبۆری بۆنمایشکردنی شانۆگەری برایمۆک لە شاری ێۆتۆبۆری لە ئەستۆ گرتووە


لەشانۆ سویدییەکانیشدا بۆ نمونە شانۆی شار لە شاری ێۆتۆبۆری، کە یەکێکە لە گەورەترین شانۆکانی سوید و کۆنترینیانە ساڵانێک 

چ وەک ئەکتەر و چ وەک بەرپرسی پڕۆژە کارم کردووە، هەروەها لە شانۆی تریکستەر بەهەمان شێوە

  

هەروەها ٢٠١٣ کاری دەرهێنانم بۆ شانۆگەری خانمی سەماکارەکە کردووە لە کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان مەڵبەندی گشتی سلێمانی کە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر نمایش کرا و پاشانیش ساڵی ٢٠١٤ لەوڵاتی سوید لە شاری ێۆتۆبۆری نمایشکراوە بەهاوکاری شانۆی تریکستەر لە شاری ێۆتۆبۆری و... هتد


Copyright Miran Kamala miran@cinemir.com